ئەفسەرێكی توندڕەو دەبێتە سەرۆكی برازیل

هەواڵ / جیهان :: 29/10/2018‌ :: 200‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوای جیاكردنەوەی رێژەیەكی زۆری دەنگەكانی خولی دووەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی برازیل كە دوێنێ‌ بەڕێوەچوو، دەركەوت جاییر پاوڵسۆنارۆ-ی راستڕەوی توندڕەو زۆینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و دەبێتە سەرۆكی وڵاتەكە.

 دادگای باڵای هەڵبژاردنی برازیل ئاشكرای كرد "رێژەی 88%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی برازیل جیاكراونەتەوە و تێیدا رێژەی 55،7%ی دەنگەكان بۆ جاییر پاوڵسۆنارۆ بووە و لەبەرامبەردا فێرناندۆ حەدداد-ی چەپڕەو كە ركابەرێكی سەرسەختی جاییر بووە، 43،3%ی دەنگەكانی بردووەتەوە".

جاییر پاوڵسۆنارۆ ئەفسەرێكی توندڕەوی سوپای وڵاتەكەی بووە و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پۆستی سەرۆكایەتی برازیل وەربگرێت. 










  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure