توركیا: ئه‌مڕۆ ماوەی پێنج کاتژمێر ناوچەیەکی هەرێمی توپباران كردووە

هەواڵ / کوردستان :: 28/10/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ توپخانه‌كانى سوپاى توركیا بۆ ماوه‌ى پێنج كاتژمێر توپبارانى چەند ناوچەیەکی سنوری قەزای ئامێدى-یان كردووه‌.

تۆفان ژێهات، بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە دواڕۆژی راگەیاند: توپبارانه‌كه‌ نزیکەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: سوپای تورکیا لە قەزای چەلێی سەر بە پارێزگای جولەمێرگ بە توپی ئوبیس توپبارانی ناوچەکانی نێروەورێکان، نهێل، چیای مەتین-یان کرد.

تۆفان راشیگەیاند: هیچ زانیارییەک لە سەر زیانی تۆبارانەکە بەدەستمان نەگەیشتووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure