وه‌زاره‌تى نه‌وت: سزاكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 28/10/2018‌ :: 261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، سزا نوێیه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران "كاریگه‌رى راسته‌وخۆى" له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت و پێشبینی ئه‌وه‌شی كردوه‌، كه‌ عێراق له‌ سزاكان ببه‌خشرێت.   

عه‌لى عه‌بدولكه‌ریم موسه‌وى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى غازى عێراق له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "الراى" كوه‌یتی كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: "عێراق درێژترین سنورى له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌ و ئاڵوگۆڕێى گه‌وره‌ى بازرگانى له‌ نێوانمان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وێستگه‌ غازییه‌كانى عێراق به‌ غازى وشك، كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێویستى بە كردنه‌وه‌ی ژمێره‌ى بانكى و ئاڵوگۆڕى دراو هه‌یه‌، بۆیه‌ سزاكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى له‌سه‌رمان ده‌بێت".

موسه‌وى رونیكردووه‌ته‌وه‌: كارپێكردنى وێستگه‌ غازییه‌كانى به‌ گازۆیل خه‌رجى زۆر ده‌وێت كه‌ نزیكه‌ى 1000 مێگاواته‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌، پێویسته‌ بۆ عێراق ره‌چاو بكرێت، عێراق هاوپه‌یمانى ئه‌مریكایه‌ و په‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا نییه‌ كێشه‌ بۆ عێراق دروست ببێت.

له‌ ساڵى 2011ه‌وه‌ عێراق بۆ دابینكردنى پێداویستى وزه‌ى كاره‌با له‌ رێگه‌ى چوار هێڵه‌وه‌ نزیكه‌ى 800 مێگاوات كاره‌با له‌ ئێران هاورده‌ ده‌كات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure