نرخى تمه‌ن به‌كاتى داخستنى بازاڕ هاڕه‌ی كرد

هەواڵ / ئابوری :: 28/10/2018‌ :: 18563‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌نیش دابەزی و لیره‌ش جێگیربوو.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.575 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.550 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.550 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.575 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار 1.440.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار 1.427.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 559 لیره‌.
-           دوێنێ شەممە: 100 دۆلار به‌  559 لیره‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure