ئه‌مریكا رێگه‌نادات نه‌وتى هه‌رێم له‌ رێگه‌ى ئێرانه‌وه‌ هه‌نارده‌بكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 28/10/2018‌ :: 345‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- سه‌رۆك كۆمار: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور، ئه‌ركى له‌پێشینه‌مانه‌
- قوباد تاڵه‌بانى: پێكهێنانى حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتى زۆر قورسه‌
- بۆ یه‌كه‌مجار نه‌تانیاهۆ سه‌ردانى سه‌ڵته‌نه‌ى عومان ده‌كات
- سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌ڵمانیا له‌ سعودیه‌ نیگه‌رانن
  * مێركڵ: به‌م حاڵه‌وه‌ ناتوانین چه‌كیان پێ بفرۆشین
- له‌ سلێمانى به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كراوه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه‌
- چواره‌مین فێستیڤاڵى هه‌نار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
- عێراق له‌ یه‌كه‌مین وڵاتى به‌رهه‌مهێنانى خورماوه‌ ده‌چێته‌ ریزبه‌ندى حه‌وته‌مه‌وه‌
- كتێبى رزگاربووانى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ ئینگلیزى
- فێستیڤاڵى فیلمى كوردى له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

خه‌بات:
- لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى لافاو
- له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كرێت
- فازڵ نه‌بى: حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌توانێت دووباره‌ ده‌ستكاریى بودجه‌ى 2019 بكات
  * ده‌بێ كورد به‌دواى بڕگه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا بگه‌ڕێت و هه‌وڵ بدات بڕگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان چاك بكاته‌وه‌
- 25 كه‌سایه‌تى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى له‌ عێراقدا ئاماده‌ ده‌كه‌ن
-سزاى نوێى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر حزبوڵڵا
- ئاو له‌ به‌نداوى موسڵه‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌نته‌رى شارى دهۆك
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پردى ده‌لال نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌
- له‌ گوندێكى پشده‌ر 17 خانوو خاپوربوون و ئۆتۆملێلێكیش لافاو بردى
- له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر چواره‌م پێشانگاى به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌لى میسرى كرایه‌وه‌
- بێ پلانى سیسته‌مى وه‌رگرتنى قوتابیان چاره‌نووسى 25000 قوتابى به‌ نادیارى هێشتووه‌ته‌وه‌
- قه‌ڵاى سه‌ربه‌رز په‌یامى ئارامیى به‌گوێى جیهاندا ده‌دات .. له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى ئارامیى و پێكه‌وه‌ژیان فستیڤاڵى هونه‌ره‌میللییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
- یه‌كه‌مین فیستیڤاڵى فیلمى ژاپۆنى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
- ساڵیادى كۆچى دوایى حه‌مه‌ ساڵح دیلان شاعیرى نوێخواز و شۆڕشگێر

ژیان:
- شه‌ش ساڵه‌ یه‌كێتى كۆنگره‌ى بۆ نابه‌سترێ
- هه‌ڵبژاردن نه‌ماو خه‌ڵك چاوه‌ڕێى كرداره‌
- به‌كارهێنانى ماددى هۆشبه‌ر له‌ دهۆك له‌زیادبووندایه‌
- ژیان فێڵێكى كۆمسیۆن له‌ كاندیده‌كان ئاشكراده‌كات
- یه‌كێتى: ئه‌مڕۆ كادیره‌كه‌ى موسڵمان ئازاد ده‌كرێت
- حكومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى له‌نێوان ته‌كنۆكرات و پشكێنه‌ى حزبى
- هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ ناو هاوكێشه‌ ئاڵتوونییه‌كانى عێراقه‌وه‌ .. ئه‌مریكا رێگه‌نادات نه‌وتى هه‌رێم له‌ رێگه‌ى ئێرانه‌وه‌ هه‌نارده‌بكرێت
- سیروان محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى هه‌رێم: ساڵى 2019 ساڵى ئاڵتونى ده‌بێت بۆ ئابوورى كوردستان
- له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بازاڕى هه‌رێم باوه‌ش بۆ ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه‌
- له‌ سایه‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ په‌یمانگاكانى به‌هێزكردن جمه‌یان دێت
- كاندیده‌ ده‌رنه‌چووه‌كان، له‌ژێر فشارى قه‌رزارییدان .. دانه‌وه‌ى قه‌رزى بانگه‌شه‌ به‌ مووچه‌یه‌كى پاشه‌كه‌وتكراو
- كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى شیعه‌دا

هه‌ولێر:
- لافاو زیانى ماڵیى زۆریى به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌یاند
- له‌ داهاتوودا نه‌وتى كه‌ركوك هه‌ر له‌ رێگاى كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێ
- هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان وه‌ك پێنجه‌مین ئارامترین شارى دنیا ده‌ستنیشانكرا

هه‌واڵ:
- یه‌كێتى كار بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كات
- له‌ رۆژئاواى كه‌ركوك به‌یعه‌ت به‌ داعش ده‌درێته‌وه‌
- دیارده‌ى ته‌ڵاق له‌ كه‌ركوك روو له‌ هه‌ڵكشانه‌
- خولى نایابى كوردستان له‌ كه‌شێكى ئارام له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- وارسى شه‌هیدانى كه‌ركوك له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى بێبه‌ش ده‌بن
- باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌گوازرێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كانى عێراق ده‌داته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە