لەناوچەیەكی هەرێم بەفر باریوە و پلەی گەرما بوەتە 8 پلە

هەواڵ / کوردستان :: 28/10/2018‌ :: 818‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
لە ناوچە سنورییەکانی نێوان باکور و باشوری کوردستان بەفر باریوە و کەشوھەوای ناوچەکە ساردبووە، لەناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی پلەی گەرمی 8 بۆ 9 پلە دابەزیوە.

 

ھاشم یەحیا، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی قەزای ئامێدی بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو، کەشوھەوای ناوچەکە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان بە تەواوی گۆڕاوە.

 

وتیشی: "لەقەزای ئامێدی بەراورد بەساڵی رابردوو تا ئەم کاتە رێژەی بارانبارین زۆر زیادیکردووە، تا مانگی یازدە 8 ملم باریبوو، ئەمساڵ 137 ملم لە ناحیەی سەرسنگ باریوە".

 

ھاشم ئاماژەی بەوەشکرد: بەھۆی بارینی بەفر لە ناوچە سنورییەکانی نێوان باشور و باکوری کوردستان کەشوھەوای ناوچەکە ساردبووە و پلەکانی گەرما لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بەناحیەی کانی ماسێ 8 بۆ 9 پلە دابەزیون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە