حكومه‌تى هه‌رێم 43 ملیۆن دۆلار بۆ سلێمانى ته‌رخان ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 28/10/2018‌ :: 560‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت: لەو 100 ملیۆن دۆلارەی كە حكومەتی هەرێم بۆ بەڵێندەرانی خەرج دەكات 43%ی بۆ پارێزگای سلێمانییە.

شێخ ناجی عیزەدین، بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: ئەو 100 ملیۆن دۆلارەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەڵێندەران خەرج دەكرێت، 43%ی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانییە كە 43 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تائێستا میكانیزمی سەرفكردنی دیارینەكراوە، چونكە نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: دابینكردنی ئەو پارەیە هەرچەندە بڕەكەشی زۆر نییە، بەڵام بۆ بەڵێندەران و كەرتی ئابووری باشە.

كۆتایی هەفتەی رابردوو رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند: بڕیاری سەرفكردنی 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران دەرچووە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure