ژماره‌ى ملیاردێره‌كانى جیهان به‌ڕێژه‌ى 10% زیادیكردوە

هەواڵ / ئابوری :: 28/10/2018‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى نوێترین ئامار ده‌رباره‌ی سه‌روه‌ت و سامانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، ساڵى 2017 ملیاردێره‌كانى جیهان به‌ڕێژه‌ى 10% زیادیان كردوه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ 1542 ملیاردێر.


له‌ راپۆرتێكدا بانكى (UBC) سویسرى، ئاشكراى كردوه‌: سامانى ملیاردێره‌كانى جیهان له‌ ساڵى 2017 یه‌ك تریلیۆن دۆلارى ئه‌مریكى زیادیكردوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 6 تریلیۆن دۆلار، له‌كاتێكدا ساڵى 2016 سامانیان 5.1 تریلیۆن دۆلار بووه‌.

ژماره‌ى ملیاردێره‌كانى وڵاتانى ئاسیا به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى سه‌رمایه‌گوزارى سه‌رمایه‌دارانى چین و ژماره‌یان سه‌روو ملیاردێره‌كانى ئه‌مریكا كه‌وتووه‌.

راپۆرته‌كه‌ى بانكه‌ سویسرییه‌كه‌ رونیكردووەته‌وه‌: ژماره‌ى ملیاردێره‌كانى ئاسیا 637 ملیاردێره‌، له‌كاتێكدا ملیاردێره‌  ئه‌مریكییه‌كان 563 و ئه‌وروپییه‌كانیش 342 ملیاردێربوون.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌ ملیاردێره‌كانى چین زۆرترن، به‌ڵام قه‌باره‌ى سه‌روه‌ت و سامانى ملیاردێره‌ ئه‌مریكییه‌كان زیاتره‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌: كه‌ ملیاردێره‌كانى جیهان  نزیكه‌ى 27.7 ملیۆن هه‌لى كاریان  به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ره‌خساندوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure