لە ئەمریکا به‌ هۆى هێرشێكه‌وه‌ 8 كه‌س گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن

هەواڵ / جیهان :: 27/10/2018‌ :: 188‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 كه‌سێكى نه‌ناسراو هێرشى كرده‌ سه‌ر په‌رستگایه‌كى جووله‌كه‌كان له‌ ویلایه‌تى پێنسلڤانیا ئەمریکا و به‌ پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 8 كه‌س.

ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌سڕێژى گووله‌ى ئه‌نجامداوه‌ پێش هێرشه‌كه‌ هاوارى كردووه‌ "هه‌موو جووله‌كه‌كان ده‌بێت بمرن".

له‌ ئێستادا ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ڕووداوه‌كه‌ى تیا ڕوویداوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ پارێزراوه‌ و هێشتا تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و ژماره‌ و دۆخى برینداره‌كانیش ئاشكرا نه‌كراوه‌.
تا ئێستا به‌ فه‌رمى ئامارى كوژراو و برینداره‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure