ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان ته‌ن ده‌رمانى ساخته‌دا گیرا

هەواڵ / جیهان :: 27/10/2018‌ :: 140‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ هه‌ڵمه‌تێكى فراواندا كه‌ 116 وڵاتى جیاجیاى جیهانى گرته‌وه‌، تیمه‌كانى سه‌ر به‌ رێكخراوى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕى 500 ته‌ن ده‌رمانى پزیشكیدا كه‌ به‌ شێوه‌ى نایاسایى و له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه‌. 


ئینته‌رپوڵ ده‌ڵێت: "به‌شێكى به‌رچاو له‌و ده‌رمانه‌ نایاساییانه‌ى كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌، ده‌رمانى ساخته‌ و (به‌درۆ) به‌رهه‌مهێنراوى نه‌خۆشییه‌ قورسه‌كانى وه‌ك شێرپه‌نجه‌ و حه‌بى ئازارشكێن و ده‌رزیى فریوده‌رن و به‌ فێڵ و دوور له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌رهه‌مهێنراون و بازرگانییان پێوه‌كراوه‌".

له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ فراوانه‌ى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تیدا، 859 بازرگانى ساخته‌كار ده‌ستگیركراون و 3671 به‌سته‌رى ئه‌لیكترۆنى داخراون كه‌ پێگه‌ى ئینته‌رنێتین و پێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بازاڕه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانى بازرگانییان تێدایه‌.
  
له‌م ساڵانه‌ى دواییدا بازرگانیكردن به‌ ده‌رمانى ساخته‌ و بێكه‌ڵكه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیادى كردووه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و تۆڕانه‌ جۆره‌ها باندى تاوانكاریى ده‌ركه‌وتوون كه‌ به‌ رێگه‌ى جیاجیا بازرگانیى پێوه‌ ده‌كه‌ن و كڕیاریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure