زیاتر لە 9 كورەی خەڵوز دروستكردن تێكدران

هەواڵ / کوردستان :: 27/10/2018‌ :: 215‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
لە ژمارەیەك گوندی ناحیەی ناڵپارێزی سەر بەقەزای پێنجوێن، زیاتر لە نۆ كورەی دروستكردنی خەڵوز لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە تێكدران و خاوەنەكانیشیان درانه‌ دادگا.


ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هەمیشە ڕێنمایی دەدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی كاری خەڵوزكردن ئەنجامدەدەن، بەڵام جێگەی داخە بەشێك لەو هاووڵاتیانە بێگوێدانە ڕێنماییەكان و بێ بەزەییانە داری دارستانەكان دەبڕنەوەو دەیكەنە خەڵوز.

ناوبراو، وتیشی: "مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناحیەی ناڵپارێزی سەر بەبەشی پێنجوێن، له‌ گوندەكانی (چەوتان،  دۆڵە سور، دۆڵە چەوت) زیاتر لە نۆ كورەی خەڵوز دروستكردنیان تێكداوه‌و دەستیشگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر داری تەڕی بڕدراو لەگەڵ چەندین فەردە خەڵوز.

ئەوەشی خستەڕوو: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سرەپێچیكاران كراوەتەوەو دۆسیەكە براوەتە بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی. 

باسی لەوەشكرد: كاری خەڵوزكردن بەپێی ڕێنماییەكان و لەلایەن لیژنەی تایبەتییەوە دیاریدەكرێت و بەبەكارهێنانی داری وشك ئاساییه‌، بەڵام بڕینی داری دارستانەكان و شێواندنی سیمای سروشتی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و ڕێگەی پێنادرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە