لافاو ئاسته‌نگى هاتوچۆى بۆ هاوڵاتیانى كه‌ركوك دروستكردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 26/10/2018‌ :: 423‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
زۆربەی شەقامە سەرەکییەکانی کەرکوک بەهۆی بارانەوە هاتوچۆیانتێدا وه‌ستاوه‌، بەرگری شارستانی-ش دەڵێت :"کۆنتڕۆڵی زۆربەی شەقامەکانمان کردووە".


مولازمی یەک قەیس عەبدولرەزاق، وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە دواڕۆژی  راگه‌یاند :"بەهۆی بارانەوە زۆربەی شەقامەکانی کەرکوک ئاو تێیدا وەستاوە، ئه‌مه‌ش ئەستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستکردوە".

وتیشی :"تیمەکانمان توانیویانە بەشێک لەشەقامەکان کۆنتڕۆڵبکەن لە گەڕەکەکانی راپەڕین، عروبە، حوجاج، دەروازە، رەحیماوا و پەنجا عەلی".

وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد :"ئه‌و لافاوه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك دروستبووه‌ هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، تیمەکانی شاره‌وانی-ش سه‌رقاڵى پاککردنەوە ئاوەڕۆکانن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure