100 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 25/10/2018‌ :: 8146‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: لەسەر ڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی هه‌فته‌ی داهاتوو بڕی 100 سەد ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كرێت.


رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، بڵاوی كردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی داهاتوو بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كرێت.

وه‌زیری دارایی ئەوەشی ئاشكرا كردووە: بڕی پاره‌كه‌ لە داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان دابینكراوه‌و بۆ سەرجەم بەڵێندەران کە لە ھەرێمی ھەرێمی کوردستان کاریان کردووە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و بەڵێندەرانی کوردستان پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: سوپاسی خۆڕاگری و ھەڵوێست و کاری بەردەوامی سەرجەم بە ڵێندەران دەكەن کە شانبەشانی مووچەخۆران شانیان دایە بەر سەرجەم بارگرانی و قەیرانەکان.


راگەیەنراوەكەی رێباز حەملان، خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیا دەكاتەوە كە "رۆژە سەختەکان بەرەو کۆتایی دەڕوات و رۆژانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بەڕێوەیە و کۆتایی قەیرانەکانه".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure