به‌رپرسێكی پارتی: یه‌كێتی ناتوانێت هیچ وه‌زاره‌تێك له‌ به‌غدا وه‌ربگرێت

هەواڵ / کوردستان :: 25/10/2018‌ :: 2891‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ یه‌كێتی ناتوانێ هیچ وه‌زاره‌تێك لەکابینەی نوێی حکومەتی عێراق وه‌ربگرێت، ده‌شڵێت: "لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی دیکە بۆیان هه‌یه‌ داوای پۆست بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی ناتوانێ هیچ وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرێت". 


شوان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوو پێوه‌ر هه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی حكومی، ئه‌وانیش ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن و ته‌وافوقی سیاسییه‌. 

وتیشی: "پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی 25 كورسییه‌ و یه‌كێتیش خاوه‌نی 18 كورسییە و 15 کورسییە، بەوەش ته‌نیا پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌رده‌كه‌وێت کە ئەو پۆستە بەتەنیا خۆی 15 کورسی دەبات، به‌ڵام پارتی به‌ 25 كورسی سێ وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت. 

شوان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لایەنه‌ سیاسییه‌كانی دیکەی كورد له‌ به‌غدا مافی خۆیانه‌ داوای پۆست بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی به‌هۆی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ناتوانێت داوای هیچ پۆستێكی دیکە بكات، بۆیه‌ ده‌بێت پارتی ئاگای له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی دیکە هه‌بێت. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure