بارانبارین زیاتر لە 55 كەس دەكاتە قوربانی

هەواڵ / جیهان :: 25/10/2018‌ :: 3064‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌هۆی بارانبارین و لافاوه‌وه‌ له‌ناوچه‌كانی ده‌ریای مردوو له‌ ئوردون، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌ و 44ی دیكه‌ش دیارنه‌ماون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 به‌هۆی شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارینه‌وه‌ پاسێك كه‌ سه‌رنشینه‌كانی بریتی بوون له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار و مامۆستا و به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتێك ڕوویانكردبووە ناوچه‌كانی نزیك ده‌ریای مردوو، وه‌رگه‌ڕاوه.

بەپێی میدیاكانی ئوردون، لەو رووداوەدا 10 سه‌رنشینی پاسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 11یان ڕزگاركراون و گه‌یاندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.


هاوكات 44 سه‌رنشینی پاسه‌كه‌ هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره‌ و تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ ڕێگه‌ی كۆپته‌ره‌وه‌ هه‌وڵی ڕزگاركردنیان ده‌ده‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure