عێراق له‌ مانگى رابردوودا نزیكه‌ى 8 ملیار دۆلار داهاتى نه‌وتى هه‌بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/10/2018‌ :: 131‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد: به‌پێى كۆتا ئامارى كۆمپانیاى به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ"، له‌مانگى ئه‌یلولدا زیاتر له‌ 106 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌ و داهاته‌كه‌شى نزیكه‌ى 8 ملیار دۆلار بووه‌.

عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له‌ مانگى ئه‌یلولدا له‌ كێڵگه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌ و (106) ملیۆن و (795) هه‌زار و (22) به‌رمیل بووه‌ و داهاته‌كه‌شى (7) ملیار و (919) ملیۆن و (848) هه‌زار دۆلار بووه‌، له‌ كێڵگه‌كانى نه‌وتى كه‌ركوكیش هیچ بڕه‌ نه‌وتێك هه‌نارده‌ نه‌كراوه‌".

جیهاد راشیگه‌یاندووه‌: نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌تێكڕایی له‌و مانگه‌دا 74.159 دۆلار بووه‌.

وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: كۆى ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌نارده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن 38 كۆمپانیاى جۆراوجۆر و له‌ به‌نده‌ره‌كانى به‌سره‌ و خورعه‌میه‌ و عه‌مباره‌كانى ناو كه‌نداو باركراوه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure