بۆ یه‌كمجار ژنێك بووە سەرۆکی وڵاتەکەیان

هەواڵ / جیهان :: 25/10/2018‌ :: 234‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
په‌رله‌مانى ئه‌سیوپیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا، سهول فورك ژنه‌ دپلۆماتكارى به‌ناوبانگى به‌ سه‌رۆكى وڵات هه‌ڵبژارد، دوایئه‌وه‌ى ملاتو چومى سه‌رۆكى پێشوو ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌.


فیتسوم ئه‌ریگا، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25 ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: په‌رله‌مان سهول زودى پاڵیۆزى بۆ سه‌رۆكى وڵات هه‌ڵبژارد، ئه‌وه‌ش روداوێكى مێژوویه‌ و بۆیه‌كه‌مجاره‌ ژنێك ده‌بێته‌ سه‌رۆك وڵات.

هاوكات كۆڤارى ئه‌دیس ستاندارد بڵاویكردوته‌وه‌: په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ملاتو چومى سه‌ر به‌ پارتى گه‌لى ئورومویه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2013  سه‌رۆكى ئه‌سیوپیایه‌ په‌سه‌ند كرد.

زودى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رۆكى وڵات سوێندى یاسایی خوارد و سوپاسى سه‌رۆكى پێشووى كرد بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ى كه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامیدا ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌پاریزێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure