ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى نوێى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 24/10/2018‌ :: 19744‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میدیاكانى عێراق چه‌ندین زانیارى جیاوازیان له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ته‌ نوێكه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به‌شێكیشیان پشكى لایه‌نه‌ كوردیه‌كانیان له‌و وه‌زاره‌تانه‌ دیاریكردووه‌ كه‌ به‌شێكیشیان هێشتا گومانیان له‌سه‌ره‌  تا ئه‌و كاته‌ى له‌نێو په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.


سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراقەوە ناوی ئەو وەزارەتانە ئاشکرادەکات کە دەدرێت بە حیزبە کوردییەکان، دەشڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان داوای سێ وەزارەتی کردووە".


سەرچاوەکە بە ماڵپەڕی غەد پرێسی راگەیاندووە: پارتی وەزارەتی دارایی وەرگرتووەو کاندیدیشیان فواد حسێنە و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانیش بۆ پارتی دەبێت و کاندیدیان پەنگین رێکانییە.

 له‌لایه‌كى تره‌وه‌  سایتى فورات نیوزى نزیك له‌ ره‌وتى حیكمه‌  و سایتى سۆمه‌ریه‌ نیوز  ناوى به‌شێك له‌و كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
  وه‌زاره‌تى ناوخۆ : فالح فه‌یاز
  وه‌زاره‌تى به‌رگرى : فه‌یسه‌ڵ شمه‌رى
  وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان : ئەحمەد عوبێدی 
  وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ : محه‌مه‌د عه‌لی كه‌ریم 
  وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى : عه‌لا عه‌لوانی
  وه‌زاره‌تى كاره‌با: لوئه‌ى خه‌تیب 
  وه‌زاره‌تى نه‌وت: سامر غه‌زبان
  وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ : عه‌بدوڵا لعێبی
  وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى: حەسەن کەزار
  وه‌زاره‌تى دارایی: فوئاد حسێن 
  وه‌زاره‌تى ئیسكان : په‌نگین رێكانی 
  وه‌زاره‌تى داد:  ئه‌سما سادق
  وه‌زاره‌تى بارزگانی: لوئه‌ى قه‌یس 
  وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا : قوسه‌ى سوهێل
  وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى:  ساڵح جبورى
  وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ: ساڵح حوسنی
  وه‌زاره‌تى كار: باسم روبه‌یعی
 وه‌زاره‌تى پلان دانان: ئەیاد سامەڕائی

وه‌زاره‌تى پەیوەندییەکان: نەعیم روبەیعی

وه‌زاره‌تى پەروەردە: سەباح تائی

وه‌زاره‌تى سەچاوە ئاوییەکان: جەمال عادلی

وه‌زاره‌تى بەرگری: فەیسەڵ فەنەر جەربا

 

هاوكات په‌رله‌مانى عێراق به‌ فه‌ڕمى ناوى كاندیده‌كانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure