وەزارەتی تەندروستی لەسەر جۆرێکی پەتا لە هەرێم رونکردەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 25/10/2018‌ :: 1368‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم  رایدەگەیەنێت: بڵاوبوونەوەی په‌تای‌ له‌رزوتا له‌نێو منداڵان و گەنجان شتێکی ئاساییە و مەترسیدار نییە و ته‌نها چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.


دکتۆر خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم به‌ دواڕۆژی راگەیاند: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە نەخۆشییەکی مەترسیداری منداڵان لە هەرێم بڵاوبووه‌ته‌وه‌، بەڵام ئەوە راست نییە، بەڵکو په‌تای لەرزوتای وەرزییە و چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.

وتیشی: "پەتاکە هیچ مه‌ترسیه‌كی‌ نییه‌ و ته‌نها پێویسته‌ دایکان و باوکان منداڵه‌كانیان نیشانی پزیشک بدەن بۆ چارەسەر، هەروەها ئەو کەسەی توشی دەبێت ئەگەر به‌ساڵاچوو بوو دەبێت پشوو بدات و پزیشک بەپێی تەمەن و نەخۆشییە درێژخایەنه‌کانی دەرمانی پێبدات، چونكه‌ ماوەی پەتاکە 15 بۆ 20 رۆژ دەبێت و کۆتایی دێت".

چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوەدەکرێت گوایە نەخۆشییەکی مەترسیدار تایبەت بە مناڵان لە هەرێم بڵاوبووەتەوەو دەبێتەهۆی گیانلەدەستدانیان.

وتەبێژه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو: نابێت دایکان و باوکان و هاووڵاتیان بکەونە ژێر کاریگەری دەنگۆی سۆشیال میدیا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure