سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 25/10/2018‌ :: 192‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت: بە بەشداری کۆی ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ژمارەیەک بڕیاریان دەکردوە تایبەت بە رەوشی رۆژنامەنووسان و ماف و ئازادی، کاری لیژنەکان، بەستنی کۆنگرە و دیاریکردنی رۆژی جیهانی ده‌رباز نه‌بوونی تاوانبارانی دژی میدیا.

 

حاکم ئازاد محەمەد، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ به‌شداری كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كۆبونەوەی خۆی دوای ماوەیەکی زۆر ئەنجامدا کە چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سه‌ندیكا به‌تایبه‌تی و میدیا به‌گشتی باسكران و چەند بڕیارێک دران.

 

حاکم ئازاد وتیشی: "کۆی ئەندامانی ئەنجومەن جەختیانکردەوە لەسەر به‌ستنی كۆنگره‌ی (چواره‌م)ی سه‌ندیكای رۆژنامەنووسان کە ‌ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت، پاش ئه‌وه‌ی كۆنفرانسی لق و نووسینگه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لیستی ئه‌ندامان پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێت و رێكده‌خرێنه‌وه‌ و چه‌ند لیژنه‌یەکیش پێكدێن بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای سه‌ندیكا و یاسای خانه‌نشینی و په‌یڕه‌وی ناوخۆ".

 

وتیشی: "هه‌وڵده‌درێت كۆنفرانسێك سازبكرێت به‌ به‌شداری كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆڕ و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان را و بۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ وه‌ربگیرێت بۆ‌ خزمه‌تی چاككردنی باروگوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان".

 

حاکم ئازاد باسی لەوەش کرد: لە کۆبوونەوەکەدا باسی لقی هه‌ڵه‌بجەی سەندیکاری رۆژنامەنووسان‌ كرا و بڕیاردرا له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندێكی ئه‌نجوومه‌ن سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ بكات بۆ دیداری رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م شاره‌ و كاره‌كه‌یان رێكبخرێتەوە.

 

داواشکراوە: لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نووسان و مافی رۆژنامه‌نووسان وه‌كو لیژنه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ندیكا، كاره‌كانی رێكبخرێـته‌وه‌ و ستافێكی نوێشی بۆ ده‌ستنیشانكرا، تا راپۆرتی بیست و دووه‌می ساڵی 2018 ئاماده ‌بكات.

 

حاکم ئازد ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاردراوە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2018 بەڕەسمی وه‌كو رۆژی جیهانی ده‌رباز نه‌بوونی تاوانبارانی دژی میدیا له‌ كۆنفرانسێكدا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و خه‌ڵكانی میدیاكار سازبكرێت بۆ رێزگرتن له‌ قوربانیانی رۆژنامه‌نووسی كوردستان و قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی كاری راگه‌یاندن و پێشێلكاری و به‌ربه‌سته‌كان لەهەرێمی کوردستان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure