بۆمبێك له‌ ماڵی هیلاری و كلنتۆندا دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 24/10/2018‌ :: 1070‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌ وته‌ی پۆلیس بۆمبێك له‌ ماڵی هیلاری و بیڵ كلنتۆندا له‌ شاری نیویۆرك دۆزراوه‌ته‌وه‌.


پۆلیس رایگه‌یاندووه‌: بۆمبه‌كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و بۆمبه‌یه‌ كه‌ له‌ ماڵی جۆرج سۆرۆسی ملیاردێردا دانراوه‌ و له‌ پاكه‌تێكدا بووه‌.

ئه‌م پاكه‌ته‌ گوماناویه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ماڵی كلنتۆن له‌ چاپاكوای نیویۆرك دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا دوو رۆژ دوای دۆزینه‌وه‌ی پاكه‌تێكی هاوشێوه‌یه‌ له‌ ماڵی جۆرج سۆرۆسی ملیاردێر.

هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ ماڵیان له‌ یه‌ك ناوچه‌ی نیویۆركه‌ كه‌ به‌ وێستچسته‌ر كاونتی ناوده‌برێت. 

پۆلیس ورده‌كاریی تری ئاشكرانه‌كردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure