له‌ سنووره‌كان ئامێرى كۆنتڕۆڵكردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر نییه‌

هەواڵ / کوردستان :: 24/10/2018‌ :: 180‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان
- ئه‌مڕۆ حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت؟
- جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران: خه‌ڵكى كوردستان بێزاربوون له‌ موزایه‌ده‌
- دۆسێى قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئه‌ردۆغان ده‌خاته‌ دۆخێكى شه‌رمه‌زاركه‌ره‌وه‌
- سلێمانى، ده‌ستگیركردنى باندێكى ساخته‌كار
- میدیاكارێك: ژن له‌ هۆلیوود كێشه‌ى هه‌بێت له‌ كوردستان چى بڵێین!
- چۆن رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى ناو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ببینه‌وه‌؟
- ئه‌زموونى ژنێك .. مشتێك له‌ خه‌رمانى ته‌مه‌نم
- بۆچى پێویستمان به‌ فێمینیزمه‌؟
- شاناز هیرانى: بوونى ژن له‌ بوارى وه‌رگێڕاندا له‌ ئاستى پێویستدا نییه‌
  * تا ئێستا 24 كتێبى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى
- ژنه‌ شێوه‌كارێك: ره‌نگى مۆر واتاى هێز و ژن بوون  ده‌گه‌یه‌نێت
- قوباد تاڵه‌بانى: له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زییه‌تم
- هه‌ولێر، دوا ژماره‌ى گۆڤارى گه‌لاوێژ بڵاوكرایه‌وه‌
- وێنه‌گرێكى كورد خه‌ڵاتى فێتسیڤاڵى بریتانیاى پێده‌به‌خشرێت
- سینه‌ماتۆگراف، مێژووى سه‌رهه‌ڵدان و دروستبونى سینه‌ما
- هه‌ڵه‌بجه‌، یادى حه‌مه‌ قوتو كرایه‌وه‌

خه‌بات:
- ئومێد خۆشناو بۆ خه‌بات: له‌گه‌ڵ ته‌وافوق و لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌شداین
- زیاتر له‌ 90 ئوسترالیایى له‌ شه‌ڕه‌كانى دژ به‌ داعش كوژراون
- ئێران: ئاماده‌ین به‌بێ مه‌رج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكه‌ین
- كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانیى زیادكرا
-  مێرى، دیدارى چواره‌مى ساڵانه‌ى خۆى ده‌ستپێكرد
- خێزانێكى عه‌فرین به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
- عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌نیازه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ پازده‌ وه‌زیره‌وه‌ به‌ په‌رله‌مانى عێراق بناسێنێت
- حه‌وته‌مین ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- هه‌ولێر.. 3 كه‌س به‌هۆى فرۆشتنى ده‌رمانى ساخته‌ ده‌ستگیركران
- زێوه‌ و هه‌رته‌ڵ چۆن ده‌بن به‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى؟
- هۆڵه‌ندا داكۆكیكارى سه‌رسه‌ختى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌یه‌
- له‌ مه‌راسیمێكى شایسته‌ى هونه‌ریدا ساڵڕۆژى كۆچى دوایى تایه‌ر تۆفیق به‌رز راگیرا

هاوڵاتى:
- (هاوڵاتى) ورده‌كارى پێكهاته‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌
- كورد پێشوه‌خته‌ هیواكانى به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌ڵده‌واسێت
- پارتى داواده‌كات پشكى هه‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌بردنى سلێمانى
- یه‌حیا رێشاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو بۆ (هاوڵاتى): كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانمان په‌یوه‌ندى به‌ ژینگه‌ى سیاسى بادینان و ئه‌داى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ له‌ سلێمانى
- له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر "ئه‌میرى حه‌سه‌نپوور" ده‌رباره‌ى كورد و ئه‌ندێشه‌ى چه‌پ
- ئاوى ژێرزه‌وى هه‌ندێ ناوچه‌ى كوردستان بۆ 200 مه‌تر دابه‌زیوه‌ 
  * 20 هه‌زار بیرى نایاسایى له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕین هه‌ڵكه‌ندراون
- 47 كاریكاتێریستى باشوور و رۆژهه‌ڵات له‌ سلێمانى و سنه‌ پێشانگا ده‌كه‌نه‌وه‌

ئاژانس:
- عومه‌ر شێخ مووس: ته‌نیا لایه‌نێك ناتوانێت حوكمڕانیى هه‌رێم بكات
- چوار سه‌ردانى رێكخه‌رى گشتى نه‌یتوانیوه‌ بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌ .. قادرى حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود به‌ یه‌كجاریى وازیان له‌ گۆڕان هێنا
- عادل عه‌بدولمه‌هدى مه‌رج بۆ وه‌زاره‌ته‌ كوردییه‌كان داده‌نێت
- گۆڕان مه‌رجێك بۆ به‌شدارى له‌ حكومه‌ت داده‌نێت
- په‌رله‌مان ئیمتیازاتێكى تر بۆ پله‌ باڵاكانى هه‌رێم زیادده‌كات .. سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و پله‌باڵاكانى پێشتر و داهاتووش ده‌گرێته‌وه‌
- هاوپه‌یمانان هۆشدارییان داوه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان .. نزیكه‌ى هه‌زار چه‌كدارى داعش له‌ سوریاوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان
- حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى 508 پرسیارى په‌رله‌مانى نه‌داوه‌ته‌وه‌
- هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ بۆ "ئاژانس": نه‌مانهێشت پلانى سڕینه‌وه‌ى كورد سه‌ بگرێت
- دكتۆر مایكڵ 8 ساڵه‌ خۆبه‌خشانه‌ له‌ سلێمانییه‌.. به‌شێك له‌ پاره‌كه‌ى خۆیشى بۆ نه‌خۆشه‌كان خه‌رج ده‌كات

هه‌ولێر:
- كابینه‌ى حكومه‌ت پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت .. ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌درێت
- لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا دروست ده‌كرێت
- باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق: به‌مزووانه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى برۆكسل ده‌كات
- یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان سووربوونى خۆى له‌سه‌ر داواكارى پشووى رۆژانى شه‌ممه‌ ده‌رده‌بڕێت
- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى 16 هه‌زار كورسیى خوێندن راده‌گه‌یه‌نێت
- ره‌شۆڵه‌ یان كێشكه‌ى كوڵاى له‌ پیره‌ هه‌ولێرێ .. خواردنى ره‌شۆڵه‌ به‌ ته‌نیاش تاموچێژى تایبه‌تى هه‌یه‌
- یه‌كه‌مین فیستیڤاڵى هونه‌ره‌ میللیه‌كان له‌نێو دڵى هه‌ولێردا به‌ ده‌یان چالاكیى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو

وشه‌:
- هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان متمانه‌ى خه‌ڵكى به‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان ده‌رخست
- د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كابینه‌ى حكومه‌ت یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌
- به‌مزووانه‌ تواناى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى كوردستان ده‌گاته‌ سێ هه‌زار مێگاوات
- خه‌ڵك له‌جیاتى حكومه‌ت خزمه‌تگوزاریى نیشته‌جێبوون ده‌گه‌یه‌نن به‌ زه‌وییه‌كانیان
- ژنێكى كورد كولتوورى كتێبخوێندنه‌وه‌ ده‌باته‌ گرتووخانه‌كان
- له‌ سلێمانى فێستیڤاڵێكى گه‌وره‌ى موزیك و گۆرانى سازده‌كرێت
- به‌رپرسى بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده‌ى هۆشبه‌ر: له‌ سنووره‌كان ئامێرى كۆنتڕۆڵكردنى ماده‌ى هۆشبه‌ر نییه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure