سبه‌ى چوارەم فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 24/10/2018‌ :: 349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە سبەی پێنجشەممە چوارەم فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێبكات و بڕیاریشه‌ بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.


لە فێستیڤاڵەکەدا جگه‌ له‌ هه‌نار به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كانی ترى سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نمایشده‌كرێت.

فه‌رهاد قادر، سەرپەرشتیاری چوارەم فێستیڤاڵی هەنار و سه‌رۆكی تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بە دواڕۆژی راگه‌یاند: بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بەرهەمە ناوخۆییەکانی سنورەکە و راکێشانی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیار، تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به ‌چاودێریی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌ هاوكاری كۆمپانیاكانی هێڤین، ده‌ڵه‌مه‌ڕ و كۆمپانیای هه‌ناری كوردستان، سبەی له‌ شاری یاریی هه‌ڵه‌بجه‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شاره‌زوور به‌ڕێوه‌ده‌بەین.

وتیشى: "ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە ماوەی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و تیایدا جگە لە بەرهەمی هەناری هەڵەبجە بە دەیان جۆر لە خواردن و خۆراکی خۆماڵی سنورەکە نمایشدەکرێت و پێشبینی هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانیش دەکەین". 

سه‌رۆكی تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، ئەوەشی وت: "هەموو ئامادەکارییەکمان بە کۆتا گەیاندووە بۆ ئەوەی سبەی لە کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ بە فەرمی چوارەم فێستیڤاڵی هەنار ده‌ستپێبكات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure