گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌باره‌ى به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت په‌یامێكیان راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 24/10/2018‌ :: 12193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئەمڕۆ چوارشەممە، دواى كۆبوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند جارێ زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن بچنه‌ حكومه‌ته‌وه‌ یان ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن.

شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدەین و بەیەکیشەوە هەر بڕیارێک دەیدەین بە هاوبەشی و راوێژ بە یەکتری دەبێت و بڕیارێک دەدەین لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەبێت".

شۆڕش حاجی وتیشی: "هێشتا زووە بڕیاربدەین کە بچینە حکومەت یان ببینە ئۆپۆزسیۆن".

دواتر رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵ وتی: "سکاڵا لەسەر کۆمسیۆن تۆماردەکەین، پێشتریش گۆڕان و کۆمەڵ بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی خەڵک بوە و بە هاوبەشی و هاوهەڵوێستی یەکتر لە داهاتووشدا بڕیاردەدەین".

ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەکەمی 2018 کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتەی سلێمانی لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure