حكومەت و وەزارەتی كشتوكاڵ و دارایی وەڵامی عەلوەی سلێمانی دەدەنەوە

هەواڵ / ئابوری :: 25/10/2018‌ :: 329‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ كاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بڕیاریاندا مانبگرن و عه‌لوه‌ دابخه‌ن، حكومه‌ت به‌ڵێنى پێداون داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات.


عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "بڕیارماندا سەرجەم عەلوەکان لە کوردستاندا دابخرێن و کار نەکەن، لەبەرامبەر بڕیار و ڕێگرییەکانی حکومەت".

وتیشی: "دوای ئەوەی رامانگه‌یاند کە ماندەگرین، حكومەتی ھەرێم و سەرجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و وەزارەتی كشتوكاڵ و دارایی ھاتنە سەرخەت و بەڵێنیان پێداوین تا کۆتایی ئه‌م مانگه‌ کێشەکانمان بۆ چارەسەر بکەن و گومرگ لەسەر ھاوردەکردن ھەڵبگرن، تا نرخیش لەسەر ھاووڵاتیان ھەرزانبێت".

ئاماژەی بەوەشدا، لەئێرانەوە سەوزەو میوە دێت کێشەى نییە، بەڵام پەتاتە و تەماتە تائێستا ڕێگەی پێنادرێت بێت، چونکە ئێران خۆی هه‌نارده‌كردنى راگرتووه‌.

نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی رونیكرده‌وه‌ و وتى: "بڕیاردراوە ئەو مۆڵەتەی کە دراوە بە تەنھا کۆمپانیایەک بۆ ھاوردەکردنی پەتاتە ھەڵبوەشێته‌وە، وەک پێشتر هاورده‌كردنى ئازاد بێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure