بەشێک لە تەرم و که‌لوپەلی خاشقچی دەدۆزرێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 23/10/2018‌ :: 4374‌ جار بینراوە
جەمال خاشقچی

دواڕۆژ
لەتەنیشت ماڵی کونسڵی سعودیە لەناو دوو جانتادا بەشێک لە جەستە و کولوپەلی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعودی دۆزراوەتەوە.


کەناڵی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە: بەشێک لە جەستە و کەلوپەلەکانى ئەو رۆژنامەنووسە لەناو دوو جانتادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دۆزراوەتەوە.

هەر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ناوى ئاشكرانه‌كردوه‌ به‌ سایتى سكاى نیوزى راگه‌یاندوه‌: ته‌رمى جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نووس به‌ پارچه‌ پارچه‌كراوى له‌ باخچه‌ى ماڵى كونسڵى سعودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ره‌ڕاى پارچه‌كردنى جه‌سته‌کەى، ده‌موچاویشى شێوێنراوه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له‌ په‌رله‌مانى توركیا وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و وتى: "بۆچى ته‌رمى كه‌سێك كه‌ به‌ رەسمى كوژرانى راگه‌یه‌نراوه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌؟".

ئه‌ردۆغان له‌ قسه‌كانیدا داواشى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه‌ كرد: شوێنى ته‌رمه‌كه‌ى ئاشكرابكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure