دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 23/10/2018‌ :: 4676‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23 ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌ و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك به‌روبووه‌ و لیره‌ش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبووه‌و 100 دۆلار به‌ 120.700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.600 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.600 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.700 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.385.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.370.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.355.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 5.80 لیره‌.
- دوێــنێ  دووشـــــــــــه‌ممـه‌: 100 دۆلار به‌ 5.68 لیره‌ بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure