كۆنفرانسى داڤۆسى بیابان له‌ ریاز ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد

هەواڵ / ئابوری :: 23/10/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ ریازى پایته‌ختى سعودیه‌، كۆنفرانسى ده‌ستپێشخه‌رى ئاینده‌ى وه‌به‌رهێنانى 2018 ناسراو به‌ "داڤۆسى بیابان" ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.


كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ به‌شدارى 4000 كه‌س كه‌ نوێنه‌رایه‌تى 140 دامه‌زراوه‌ى جۆراوجۆر ده‌كه‌ن و 100 كه‌سیان وتاریان ده‌بێت، له‌ ناویاندا كیریل دیمتریڤ سه‌رۆكى سه‌ندوقى وه‌به‌رهێنانى روسیا.

كۆنفراسه‌كه‌ كه‌ سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، جگه‌ له‌ 40 دانیشتنى فه‌رمى، چه‌ندین كۆربه‌ند و ۆرك شۆپى لاوه‌كى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

عه‌ره‌بسانى سعودیه‌ له‌رێگه‌ى ئه‌و كۆنفراسه‌وه‌ ده‌یه‌وێت تا ساڵى 2030 وه‌به‌رهێنانى بیانى له‌ سعودیه‌ زیاد بكات و پشتبه‌ستن به‌ داهاتى نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌.

هاوكات دۆسێى كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودیه‌ له‌ناو كونسوڵخانه‌ى سعودیه‌، كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ ئابوورییه‌ گرنگه‌ دروستكردوه‌و ده‌یان كه‌سایه‌تى و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆمپانیاكان بایكۆتى كۆنفراسه‌كه‌یان كردوه‌، له‌ ناویاندا هه‌ردوو كۆمپانیاى "فۆرد" و "ئۆبر" و كریستیان لاغارد و سه‌رۆكى سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.

هه‌روه‌ها زۆربه‌ى كۆمپانیاكانى بوارى میدیاش وه‌ك "بلۆمبرگ" و "سى ئێن ئێن" و"فاینانشاڵ تایمز" بڕیاریاندا بایكۆتى كۆنفراسه‌كه‌ بكه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure