به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار گه‌وره‌ترین دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى

هەواڵ / ئابوری :: 23/10/2018‌ :: 13586‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هاى لیره‌ توركى به‌رامبه‌ر دۆلار، به‌رێژه‌ى 3% هاته‌خواره‌وه‌ کە ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌ماوه‌ى یه‌ك رۆژدا به‌و رێژه‌یه‌ دانه‌به‌زیوه‌.

له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانی توركیادا به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زی و دۆلارێك به‌ 5.84 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 5.64 لیره‌ بوو.

ئه‌م دابه‌زینه‌ى به‌هاى لیره‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تی ساڵى 2018 پاڵپشتى ئه‌ردۆغانى كرد، رایگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان ساڵى 2019 له‌ هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پارتى دادو گه‌شه‌پێدان دێنه‌ده‌ره‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 40% هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى توركیاش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ سنوردانان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ڵاوسان، كه‌ چووه‌ته‌ خانه‌ى ده‌یانه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure