دواڕۆژ
ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی تورک دەڵێت: "جەستەی خاشقچی بەدەم گۆرانییەوە کراوە بە 15 پارچەوە".
ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی تورك عه‌بدولقادر سێلڤی ڕایگه‌یاندووه: پرۆسه‌ی كوشتنی خاشقچی ته‌نیا 8 خووله‌كی خایاندووه پاشان جه‌سته‌ی خاشقچی له‌لایه‌ن پزیشكی شه‌رعی و پسپۆڕی به‌ڵگه‌ی تاوان سه‌ڵاح تهبیقییهوه به ده‌م گوێگرتن له گۆرانی و میوزیکەوە كراوه به 15 پارچه‌وه.
سێلڤی ده‌ڵێت: "ئێمه ناتوانین ئه‌م فایله دابخه‌ین و تا شازاده‌ی جێ‌نشین له پۆسته‌كه‌ی لانه‌برێت، ئێمه ناتوانین بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له‌گه‌ڵ شازادهیهكدا بژین كه دوژمنی توركیا بێت".
جه‌مال خاشقی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی سعودی له 2ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودییه‌ی له ئه‌سته‌نبول كرد و چاره‌نووسی نادیار بوو تا دوای زیاتر له 2 هه‌فته له دیارنه‌مانی حكومه‌تی سعودی كوژرانی له كونسوڵخانه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند.
ئەمە لە کاتێکدایە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان توركیا سه‌رۆك كۆماری ڕایگه‌یاندووه: له وتارێكیدا له ڕۆژی سێشه‌ممه ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ڕۆژنامه‌نووس و نوسه‌ری به‌ناوبانگی سعودی جه‌مال خاشقچییه‌وه ئاشكرا ده‌كات.