دواڕۆژ
لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە سوڵتانغازیی ئیستانبوڵ دوو ئۆتۆمبێل بە ژمارەی دیپلۆماسیی کۆنسوڵخانەی سعوودیە دۆزرایەوە و سایتی جەزیرە لە زاری پەیامنێرەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە: جانتایەک لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەکرێتە ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە و گومان دەکرێت جەستەی خاشقچی تێدابێت.
جەزیرە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە: بڕیارە تیمێکی تورکی لێکۆڵینەوە لە تاوان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بپشکنن.
بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی سایتەکە بڵاویکردووەتەوە، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە ژمارەی دیپلۆماسی کونسوڵخانەی سعودییەی لە ئەستەنبوڵ پێوەیە.
له چهند ڕۆژی ڕابردووشدا پۆلیسی توركیا سێ ناوچهی ئهستهنبوڵی پشكنیوه كه شهوی دیارنهمانی خاشقچی ئۆتۆمبیلهكانی كونسوڵخانهی سعودییه بۆی ڕۆشتوون.
سهرچاوهكانی پۆلیس ئاماژهیان بهوهشداوه كه جووڵهی شانزه ئۆتۆمبێلی كونسوڵخانهكه به ئامانجی داپۆشین و شاردنهوه و ناڕوونكردنی ڕووداوهكه بووه.