یەكگرتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی دەبەستێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/10/2018‌ :: 172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەمەبەستی پێداچوونەوە بە كاروباری حیزبەكەیان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی (ئەنجومەنی گشتی) دەبەستێت و یەك رۆژ دەخایەنێت.

یەحیا رێشاوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەدواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە شاری دهۆك كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی بە بەشداری 150 ئەندام ئەنجامبدرێت و مەبەستیشمان لێی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی كاروباری حیزبە.

وتیشی: "ئەو كۆبوونەوەیە ساڵی جارێك لە وادەی خۆیدا دەكرێت و را و سەرنجی ئەندامان لەسەر ستراتیژی حیزب وەردەگیرێت".

ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ دووشەممە، یەكگرتووی ئیسلامی بە فەرمی رایگەیاند بەشداری كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ناكات و دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure