ئه‌شكه‌وتێكی زه‌به‌لاح ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ دوو هه‌ره‌می تێدا جێگه‌ ده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 23/10/2018‌ :: 3361‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
تیمێكی گه‌ڕۆك له‌ وڵاتی چین خۆیان شۆڕكرده‌وه‌ بۆ ناو كونێكی گه‌وره‌ی 200 مه‌تری كه‌ به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئاو و داخورانی خاكه‌وه‌ دروستده‌بێت. 

له‌و كونه‌دا ئه‌شكه‌وتێكیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ دووجار جێگه‌ی هه‌ره‌مه‌ گه‌وره‌كه‌ی میسری تێدا ده‌بێته‌وه.

ئه‌شكه‌وته‌كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ دۆزرایه‌وه‌ نزیكه‌ی 6.7 ملیۆن مه‌تر سێجایه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌شكه‌وتی وه‌ها گه‌وره‌ بدۆزرێته‌وه‌. 

ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ نزیكه‌ی 100 مه‌تر پانه‌ و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ خۆی 200 مه‌ترێك درێژه‌، به‌رزترین خاڵی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش 118 مه‌تر به‌رزه.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure