لێدوانی پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەران

هەواڵ / کوردستان :: 22/10/2018‌ :: 13859‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: دەوامی فەرمانبەران لە یەكشەممان تا پێنجشەممانە و لە هیچ فەرمانگەیەكی سلێمانیش نییە رۆژی یەكشەممە تا پێنجشەممە دەوام نەبێت.


د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "لەو كاتەوەی دەستبەكاربووین رامانگەیاندووە كە دەوامی فەرمانبەران لە یەكشەممە تا پێنجشەممەیە و مامەڵەی هاووڵاتیان لەبەر دەوامنەكردن یان بایكۆت نابێت دوابكەوێت".

ناوبراو وتیشی: "دەسەڵاتیش بە بەڕێوەبەری فەرمانگەكان دراوە بەپێی ئەو میلاكاتانەی هەیانە ئەم خزمەتگوزارییە پێشكەشی خەڵك بكەن و دەوامی فەرمانگەكان نەوەستێت".

پارێزگاری سلێمانی جەختیكردەوەو وتی: "ئێمە ئەو بەرنامەیەمان جێبەجێكردووە و لە هیچ فەرمانگەیەكی سلێمانی نییە رۆژی یەكشەممە تا پێنجشەممە دەوام نەبێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure