بانكێكى گه‌وره‌ى ئاسیا مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا راده‌گرێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/10/2018‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى باڵاى كه‌رتى بانك ئاشكرایكردووه‌، بانكى مێگاى بازرگانى تایوانى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى و پاكتاوكردن له‌گه‌ڵ ئێراندا راده‌گرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌ى  ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندویه‌تى.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22 ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ زارى به‌رپرسێكى باڵاى مێگاى (mega bank) ی تایله‌ندى، كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوى بهێنرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگه‌پێدراو نیه‌ بۆ میدیاكان قسه‌بكات، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ بانكه‌كه‌یان له‌ مانگى تشرینى دووه‌مدا مامه‌ڵه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێراندا راده‌گرێت.

پێشتریش سێ سه‌رچاوه‌ى ئاگادار له‌ مانگى ئابى رابردوودا، به‌ رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌ مێگا بانك، له‌ مانگى تشرینى دووه‌مدا كۆتایی به‌ مامه‌ڵه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌هێنێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە