بریتانیا: مه‌ترسی ڕووخانی سەدان باڵه‌خانه‌ هەیە

هەواڵ / جیهان :: 22/10/2018‌ :: 323‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
ژماره‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌ و شووقه‌كانی نیشتەجێبوون لەبریتانیا كه‌ نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س تێیاندا ده‌ژی، مه‌ترسی ڕووخانیان هه‌یه‌.


زیاتر له‌ 41 هه‌زار شووقه‌ و 575 باڵه‌خانه‌ له‌ شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش له‌ بریتانیا به‌ سیستمی (Large Panel system) درووستكراون و به‌هۆی كێشه‌ی ئەندازەیی تیایاندا، ئەو باڵه‌خانانه چه‌ندین درزی گه‌وره‌یان تێدایه.

درزه‌كان قه‌باره‌یان به‌ ڕێژه‌یه‌ك گه‌وره‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت بەئاسانی ده‌ست بكر‌ێته‌ ناویانه‌وه‌ كە مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕووخانی ئه‌و باڵه‌خانه‌ و شووقانه‌ له‌ داهاتوودا. 

له‌حاڵه‌تی ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش ئەو باڵەخانە و شووقانە لەوانەیە ته‌قینه‌وه‌ی گاز بيانڕووخێنێت كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ پێشتر له‌ ساڵی شه‌سته‌كاندا روویداوه.

كه‌مپینێكیش له‌ ئێستادا راگەیەنراوە به‌ ناوی "تاوه‌ر بڵۆكس یو كه‌ی" كه‌ هانی حكومه‌تی بریتانی ده‌دات بۆ چاككردنی ئه‌و بینایانه‌ی به‌و سیستمه‌ دروستكراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure