كاریگه‌رییه‌كانى كوژرانى خاشقچى له‌سه‌ر ئابوورى جیهان ده‌رده‌كه‌وێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/10/2018‌ :: 453‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دۆسێى بێسه‌روشوێنبونى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودى، بازاڕه‌كانى كارى تووشى شۆك كردوه‌، عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ كه‌ بڕیاربوو جێبه‌جێى بكات هه‌ڵیپه‌سارد یان هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌، هه‌روه‌ك  كارى هاوبه‌ش و پڕۆژه‌ى له‌ بواره‌كانى بانك و گواستنه‌وه‌ و ته‌كنۆلۆژیا، جگه‌له‌وه‌ش به‌هاى پشكه‌كانى بۆرسه‌ى سعودی به‌ رێژه‌ى 7% هاته‌خواره‌وه‌.


به‌پێى راپۆرتێكى كه‌ناڵى (CNN) سه‌رمایه‌دارانى جیهان ورده‌ ورده‌ سعودیه‌ دوورده‌كه‌نه‌وه‌، دواى بێسه‌روشوێنبوونى خاشقچى كاتێك چووه‌ ناو كونسوڵخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌ توركیا، كه‌ دواتر ریاز دانیبه‌وه‌دا نا كه‌ به‌هۆى ده‌مه‌قاڵى گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا به‌یاننامه‌كه‌ى سعودیه‌ى ده‌رباره‌ى كوشتنى خاشقچى ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "پێشبینى ده‌كه‌ین سعودیه‌ وورده‌كارى زیاتر ده‌رباره‌ى كوشتنى خاشقچى بڵاوبكاته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت به‌هۆى ده‌مه‌قاڵى گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

ئه‌و پرسیاره‌ بێ وه‌ڵامانه‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خاشقچى به‌دواى خۆیدا دروستیكردوه‌، هه‌وڵه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ بۆ راكێشانى وه‌به‌رهێنانى بیانى و جۆراوجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات تا ساڵى 2030 بێهوده‌ ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ چاودێران پێیانوایه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌ دوور مه‌وداكانى دیارنیه‌، به‌وپێیه‌ى تائێستا كاریگه‌رى له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانى گڕینى چه‌ك و وزه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و نه‌زانراوه‌.

عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمپانیاكانى وادى سلیكۆن
سندوقى وه‌به‌رهێنانه‌ گشتییه‌كان، كه‌ سندوقى سامانى سیادى سعودیه‌ و وه‌به‌رهێنه‌رى سه‌ره‌كییه‌ له‌ كۆمپانیاكانى ته‌كنۆلۆژیاى ئه‌مریكا، كه‌ 50% ته‌رخانكراوه‌ بۆ سندوقى "رویه‌" كه‌ له‌لایه‌ن سۆفت بانك خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت و بڕه‌كه‌ى 93 ملیار دۆلاره‌ و سه‌رمایه‌گوزارییه‌ له‌ كۆمپانیاكانى Wework و slack و doordash.

ماسایوشى سون، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى سۆفت بانك چه‌ند جارێك باسى له‌وه‌ كردوه‌، كه‌ له‌چوارچێوه‌ى دامه‌زراندنى سندوقى "روئیه‌" سۆفت بانكى دووه‌م دروست ده‌كات، محه‌مه‌د بن سه‌لمانیش جێنشینى پادشاى سعودیه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ  "بلۆمبرگ" رایگه‌یاندوه‌: سعودیه‌ به‌نیازه‌ 45 ملیار دۆلارى وه‌به‌رهێنان بكات، دواى ئه‌وه‌ى قازانجێكى زۆرى له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ دامه‌زراندنى سندوقى روئیه‌ سۆفت بانك كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و پلانانه‌ جێگه‌ى گومانن.

ئه‌میر ئه‌نوه‌رزاده‌، پسپۆڕ له‌ كۆمپانیاى ئسیمیترك بۆ وه‌به‌رهێنان به‌ CNNى راگه‌یاند: كۆمپانیاكانى وادى سلیكۆن خۆیان له‌ پاره‌كانى سندوقى روئیه‌ به‌دورده‌گرن، نایه‌نه‌وێت تێكه‌ڵى پاره‌یه‌ك ببن كه‌ پێیانوایه‌  "پاره‌یه‌كه‌ به‌خوێن سوره‌".

ئسیمیترك سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌به‌رهێنانه‌كانى سۆفت بانكى له‌ لیستى پشكه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌رهێنا.

هاوكات دارا خه‌سره‌و شاهى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى "ئوبر" له‌ به‌شداریكردن له‌ كۆنفراسى وه‌به‌رهێنانى سعودیه‌ (داڤۆسى بیابان) كشایه‌وه‌، كه‌ بڕیاربوو له‌ كۆنفراسه‌كه‌ وتارى هه‌بێت و وتى: "ئه‌و راپۆرتانه‌ ده‌رباره‌ى خاشقچى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، مایه‌ى نیگه‌رانین".

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ كاتێكدایه‌ سندوقى وه‌به‌رهێنانى سعودیه‌ وه‌به‌رهێنه‌رێكى گه‌وره‌یه‌ له‌ "ئۆبر" و سه‌رمایه‌گوزارییه‌كه‌ى به‌ 3.5 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

خاشقچى و كۆنگره‌ى داڤۆسى بیابان
بێسه‌روشوێنبوونى خاشقچى كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆنگره‌ى ده‌ستپێشخه‌رى ئاینده‌ى وه‌به‌رهێنان ناسراو به‌ (داڤۆسى بیابان)  كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، له‌ ریاز به‌ڕێوه‌بچێت جێهێشتووه‌، له‌كاتێك ئه‌و كۆنفرانسه‌ به‌شێكه‌ له‌ دیدگاى سعودیه‌ 2030 كه‌ ریاز له‌ رێیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت پشتبه‌ستن به‌ نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌.

جگه‌ له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران، كۆمپانیاكانى بوارى میدیاش له‌ ناویاندا CNN و فۆكس نیوز و نیویۆرك تایمز بڕیاریاندا به‌شدارى كۆنفراسه‌كه‌ نه‌كه‌ن.

هاوكات ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رى گه‌وره‌ كۆمپانیاكان بڕیاریاندا به‌شدارى كۆنفراسه‌كه‌ نه‌كه‌ن  وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر جى بى مۆرگان، گۆگڵ كڵاود، به‌رێوه‌به‌رى فۆرد، ستیف منوشن، وه‌زیرى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا، كریسین لاگارد، به‌ڕێوه‌به‌رى سندوقى نێده‌وڵه‌تى، دینا باوڵ به‌رێوه‌به‌رى گۆڵدمان ساكس، كه‌ پێشتر راوێژكارى تره‌مپ بوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى بانكه‌ ئه‌وروپییه‌كانیش بڕیاریاندا به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه‌ نه‌كه‌ن.

دواى بێسه‌رچوێنبوونى جه‌مال خاشقچى لێكه‌وته‌كه‌كانى، بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ و كاغه‌زه‌داراییه‌كانى وڵاتانى كه‌نداو زۆربه‌یان هاتنه‌ خواره‌وه‌ و بۆرسه‌ى سعودیه‌ش به‌ رێژه‌ى 7% هاته‌خواره‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure