هەڵەبجە: لە ماوەی 10 مانگدا 120 كەس بوونەتە قوربانی رووداوەكانی هاتوچۆ

هەواڵ / کوردستانی :: 22/10/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایدەكات: لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 91 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون كە زۆربەیان بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە بووە، هاوكات 112 کەس برینداربوون و هەشتی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

 
سەڵاح عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی هەڵەبجە بە دواڕۆژی راگەیاند: بە بەراورد بە 10 مانگی ساڵی رابردوو، رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زیادیانكردووە، بەجۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی 10، لە سنورەكەدا 91 حاڵەتی رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 42 رووداويان بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە تۆماركراون.
 
وتيشى: "لە كۆی ئەو 91 رووداوە 112 كەس برینداربوون و هەشت كەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە زۆربەی  رووداوەكان بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفیرانەوە بووە بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە".
 
وتەبێژەكەى هاتوچۆ ئەوەشی خستەروو: بەهۆی كردنەوەی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دەتوانن مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل بەدەستبهێنن، ئەمەش هۆكارێكی باش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە