سبه‌ی دوو فه‌رمانگه‌ى حكومى له‌هه‌رێم داده‌خرێن

هەواڵ / کوردستانی :: 21/10/2018‌ :: 28559‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەڕێوەبەری کاروباری کارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد: هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى سه‌یدسادق و پیره‌مه‌گرون داده‌خرێن و له‌ دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا له‌و دوو شارۆچكه‌یه‌ فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتیمانى ده‌كرێته‌وه‌.


به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمانگه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، رائید شێرکۆ ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری کاروباری کارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوه‌: فه‌رمانگه‌كه‌یان بەردەوامه‌ لەکردنەوەی ھەموو فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

راشیگه‌یاندوه‌: "بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەرپەرشتی بەڕێز عه‌میدی مافپەروەر محه‌مه‌د سه‌عید محه‌مه‌د و به‌واژۆى لیوا ھه‌یسه‌م فازل غه‌رباوى، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بەنوسراوی ژمارە 17255 لە بەرواری 21ی تشرینی یەکەمی 2018 ئاگادارکراین: كه‌ لەبەرواری 22ی تشرینی یەکەمی 2018 فەرمانگەی باری شارستانی سه‌یدسادق و پیرەمەگرون دابخرێن".

ئاشكراشیكردوه‌: لە دوو ھەفتەی داھاتوودا فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە سەیدسادق و پیرەمەگرون  بە رووی ھاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure