پسپۆڕێكى تایبه‌تى ئێسك و شكاوى ده‌گاته‌ سلێمانى

هەواڵ / کوردستان :: 21/10/2018‌ :: 5477‌ جار بینراوە

ریكلام
پڕۆفیسۆر دكتۆر دیاری قادر، پسپۆڕ لە نەشتەرگەریى ئەژنۆ، راوێژكار لە نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لە لەندەن و پسپۆڕى پێشەنگ لە شکاوی و پزیشکیی وەرزشی لە به‌ریتانیا، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات و نەخۆش دەبینێت لە بەرواری 2018/11/12.


د. دیاری قادر، هاوڕیی کۆلیژی شاهانەی بەریتانی بۆ نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و ئەندامی کۆلیژی دامەزراویی پزیشکیی وەرزشی لە بەریتانیا و هاوڕێی كۆلێژى شاهانەى نەشتەرگەرییە لە لەندەن، پسپۆڕە لە نەشتەرگەری ئەژنۆ بە نازووڕ و چارەسەرکردنی کڕکڕاگەی ئەژنۆ، گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ، نەشتەرگەری چاکردنەوەی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بە نازووڕ، چارەسەرکردنی پێکدادانی وەرزشیی و جێگرکردنەوەی دەرچوونی کڵاوەی ئەژنۆ. 

پرۆفیسۆر دیاری پسپۆڕیى تەواوكردووە لە بەریتانیا و ئوسترالیا و زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسینی پێش وەخت، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠ یاخود سەردانی شاری پزیشکیی فاروق بکەن لە شاری سلێمانی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure