دواڕۆژ
دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسى سعودى له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م رووداوى دیارنه‌مانى نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان نیه، به‌ڵكو ساڵانى رابردوو چه‌ندان حاڵه‌تى هاوشێوه روویانداوه.
هه‌روه‌ك باوه‌ڕیش وایه كه دیارنه‌مانى خاشقچى و دواتریش داننان به كوژرانى نابێته دواهه‌مین رووداو، تا ئه‌وكاته‌ى ململانێ و یهكترشكاندنهوهى سیاسى له جیهاندا به‌رده‌وام بێت، كه رۆژنامه‌نوسان رۆڵى گرنگى تیا ده‌گێڕن له‌رووى ئاشكراكردنى زانیارییه‌كان یان رۆڵگێڕانى میدیایى و هه‌واڵگرى تیایدا له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م و ئه‌و ده‌وڵه‌تدا.
له ساڵى 1848، خجادور ئهبوفیان، نوسهرى ئه‌رمه‌نى كه به داهێنه‌رى ئه‌ده‌بى ئه‌رمه‌نى نوێ داده‌نرا، له به‌ره‌به‌یانى یه‌كێك له رۆژه‌كاندا ماڵه‌كه‌ى جێهێشت و دواتر نه‌بینرایه‌وه.
له 1857، سولمون نورسوب، نوسهرى ئه‌مریكى به‌ناوبانگ به كتێبى (دوانزه ساڵ له كۆیلایه‌تى) دیارنه‌ما، نورسوب له كتێبه‌كه‌یدا ورده‌كارى رفاندنى و فرۆشتنى له بازاڕى (نه‌خاسه) ده‌خاته‌ڕوو. پاش گه‌ڕانێكى بانگه‌شه‌كردن بۆ كتێبه‌كه‌ى ئه‌و نوسه‌ره چیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى خێزانه‌كه‌ى.
له 1914 ئهمبرۆز بیرس، دیارنه‌ما، كه نوسهرێكى ئه‌مریكییه و ناسراوه به كاره‌كانى وه‌ك (روداوێك له پردى ئۆل كریك) و فه‌رهه‌نگى شه‌یتان، دواین وتارى خۆى له كانونى یه‌كه‌مى 1913 بۆ سكرتێر و یاوهرهكهى نارد و چیتر بێده‌نگ بوو.
له ساڵى 2001، جودى هوسینترۆت، بێژه‌رى كه‌ناڵى KIMTى ته‌له‌ڤزیۆنى له ده‌ره‌وه‌ى شوققهكهى دیارنه‌ما له‌كاتێكدا له رێگادابوو به‌ره‌و كاره‌كه‌ى.
له دۆخێكى نادیاردا ره‌زا هیلال،ى رۆژنامه‌نوسى میسرى و جێگرى سه‌رنوسه‌رى ئه‌هرام له 11ى ئابى 2003 دیارنه‌ما، پاش ئه‌و به‌رواره به دوو ساڵ كۆمه‌ڵه‌ى جیهادى ئیسلامى به‌رپرسیارێتى خۆى له "تیرۆركردنى" راگه‌یاند: به‌ڵام ئه‌وه پشتڕاستنهكرایهوه و ده‌زگاى ئه‌منى میسڕى هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى رووداوى دیارنهمانهكهى پێشكهشنهكرد.
باڵێۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له لوبنان رۆژى 9ى تشرینى یه‌كه‌مى 2008 رایگه‌یاند: دوو رۆژنامه‌نوسى ئه‌مریكى كه سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌یان كردووه دیارنه‌ماون و بانگه‌وازى كرد له‌پێناو پێدانى زانیارى سه‌باره‌ت به چاره‌نوسیان. دوو بێسه‌روشوێنه‌كه بریتى بوون له هه‌ریه‌ك له چمیلا (27 ساڵ) و تیلۆر لاك (23 ساڵ). ئه‌وان ویستبویان سنور به‌ره‌و سوریا ببڕن به‌ر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئوردون.
له 7ى نیسانى 2011 رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ سنور له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چوار رۆژنامه‌نوس، دوانى ئه‌فریقاى باشور و ئه‌مریكى و ئیسپانیه‌ك، خراونه‌ته خانه‌ى بێسه‌روشوێنبوان له رۆژهه‌ڵاتى لیبیا.
رادیۆى (ئه‌وروپا 1)ى فه‌ره‌نسى رۆژى هه‌ینى 7ى حوزه‌یرانى 2013 رایگه‌یاند: دوو رۆژنامه‌نوسى له سوریا بێسه‌روشێون بوون له‌كاتى بهڕێككهوتنیان به‌ره‌و حه‌له‌ب. له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: رۆژنامه‌نوسه‌كان بریتین له دیدییه فرانسوا و ئه‌دوار ئه‌لیسا.
له 12ى حوزه‌یرانى 2014 كامه‌ران نه‌جم، رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌رى كورد و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی میترۆگرافی له‌میانه‌ى روماڵى شه‌ڕى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر چه‌كدارانى داعش به برینداری كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش له‌وكاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى چارهنوسیهوه بڵاونه‌كرایه‌وه.
له 6ى نیسانى 2018 ژماره‌یه‌ك له وێنه‌گران له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ونبونى ژماره‌یه‌ك هاوكارییان: به‌ناوى ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌واد،ى ناسراو به (كمانانا) و وێنه‌گرى رۆژنامه‌ى (شروق)، له‌گه‌ڵ عادل عیسا،ى وێنه‌گرى سایتى (موبتهدهء) و هه‌ریه‌ك له وێنه‌گران بلال وجدى و خالد وجدى.
له سه‌ره‌تاى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ش جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نوس و نوسهرى سعودى دیارنه‌ما، پاش ئه‌وه‌ى روویكرده كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ.