له‌ شه‌ش مانگدا 472 كه‌س به‌هۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراون

هەواڵ / کوردستان :: 21/10/2018‌ :: 164‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- یه‌كێتى: بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ
- ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت؟
- عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ دان به‌ كوشتنى خاشقچى دا ده‌نێ
  *  تره‌مپیش پێشوازى له‌ بڕیاره‌كه‌ى سعودیه‌ كرد
- ژنه‌ كوردێك بووه‌ په‌رله‌مانتارى گه‌وره‌ترین هه‌رێمى ئه‌ڵمانیا
- پۆڵۆنیا ئه‌زمونى خۆى له‌ بوارى پاراستنى به‌ڵگه‌كانى جینۆسایددا به‌ كوردستان ده‌به‌خشێت
- نه‌وت چه‌كێكى دوو سه‌ره‌ بۆ ژیان و بۆ مردن
- قه‌ڵاى شێروانه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

خه‌بات:
- كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى راگه‌یاند
  * پارتى دیموكراتى كوردستان زۆرترین كورسیى به‌ده‌ستهێنا
- نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
  * هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت
- له‌ 6 مانگدا 472 كه‌س له‌ كوردستان به‌هۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراون
- جیا له‌وانه‌ى سه‌ر به‌ یه‌كێتین، كۆى سه‌ندیكا و رێكخراوه‌ كوردییه‌كانى كه‌ركوك داده‌خرێن
- ئه‌و كۆمپانیانه‌ى بۆ كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ هاوكاریى به‌عسیان كردووه‌ دادگایى ده‌كرێن
- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووانى كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كان داده‌مه‌زرێنێ
- هه‌كارى .. ده‌ست به‌ بڕینى هه‌نگوینى به‌رچینه‌كان كران
- خه‌ڵاتى شانازیى فستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى "سلێمانى" به‌ جه‌عفه‌ر په‌ناهى به‌خشرا

ژیان:
- ژیان ناوى بازرگانه‌كانى دۆسیه‌ى كونكردنى بۆرى نه‌وت بڵاوده‌كاته‌وه‌
- هه‌ر ئه‌ندامێكى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان، 25 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت
- په‌یه‌ده‌: ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌ییمان ناوێت
- گۆڕان ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانى بێئومێدكرد بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تى هه‌رێمدا
- هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى دیارینه‌كراوه‌
- به‌غداد داواده‌كات یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شوشتنه‌وه‌ى پاره‌ له‌ هه‌رێم جێبه‌جێبكرێت
- به‌رهه‌م ساڵح هاتوچۆى سلێمانى و به‌غداد گه‌رموگوڕ ده‌كات
- حكومه‌تى ئاینده‌ى عێراق ته‌كنۆكراتى یان ته‌وافوقى
  * ژیان مه‌رجه‌كانى كورد بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ئاشكراده‌كات 
- ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق: ده‌بێت كورد ئاماده‌كاریى بكات ناكرێت بودجه‌ به‌مشێوه‌یه‌ تێپه‌ڕبێت
- چه‌ند رێكخراوێكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى دراونه‌ته‌ دادگا.. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌كرێت

هه‌ولێر:
- ئه‌مریكا 300 ملیۆن دۆلار بۆ كریستیانه‌كانى عێراق و كوردستان خه‌رج ده‌كات
- داعش له‌ ئیدلیب خه‌ریكى خۆرێكخستنه‌وه‌یه‌
- ئایا هیوایه‌ك بۆ چاكسازى له‌ عێراقدا هه‌یه‌؟
- په‌ساپۆرته‌ هه‌ره‌ به‌پێزه‌كانى دنیا .. ژاپۆن پێشه‌نگه‌ و عێراق پاشه‌نگ

هه‌واڵ:
- پارتى داننان به‌ (كۆمۆ) و یه‌كێتى ئاساییكردنه‌وه‌ى كه‌ركوكى ده‌وێت
- ئیداره‌ى كه‌ركوك جیاوازى له‌ نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌ركوك ده‌كات
- راكان جبورى كورد و توركمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى كوتله‌كان په‌راوێزده‌خات
- پرسى كڕینى نه‌وتى داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
- سه‌ره‌ڕاى بوونى چه‌ندین كێشه‌ خوێندنى كوردى یه‌كه‌مى به‌شه‌كانى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوكه‌
- ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مرۆڤ زه‌لیل ده‌كه‌ن
- گرانه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لۆس ئه‌نجلس ده‌كات



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure