پەیامی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا لەسەر كوشتنى خاشقچى

هەواڵ / جیهان :: 21/10/2018‌ :: 360‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەنجێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئیدانەی کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعودیە-ی کرد، فه‌ره‌نساش به‌توندى ئیدانه‌ى كوشتنەکەی دەکات و ده‌ڵێت: "پرسیارى زۆر ماوه‌وه ده‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه‌".


هه‌ر یه‌ك له‌ مێرکڵ و ھێیکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا ڕایانگەیاند: کوشتنی خاشقچی  "بە توندترین شێوە" سه‌ره‌كۆنه‌ دەکەن و پێشبینی دەکەن سعودیە لەبارەی بارودۆخی مردنی خاشقچییەوە شەفاف بێت.

مێرکڵ و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وێڕای دەربڕینی ھاوسۆزی خۆیان بۆ ھاوڕێ و کەسوکاری خاشقچی، داوایانکردووە ئەوانەی بەرپرسن لە کوشتنی خاشقچی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. 

هاوكات جان ئیف لوردیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: وڵاته‌كه‌ى به‌ توندى ئیدانه‌ى كوشتنى رۆژنامه‌نوس جه‌ماڵ خاشقچى ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت پرسیارى زۆر هه‌یه‌، پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ورد و رون بن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure