ژنێكی كورد بە یەک سک چوار منداڵی پێكەوە ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 20/10/2018‌ :: 22568‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو ئافره‌تێكی كورد چوار منداڵى به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ دایكبوون كه‌ دوو كوڕ و دوو كچن، به‌ وته‌ى باوكى مناڵه‌كان یه‌كه‌مجاره‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ سكێك زیاتر له‌ یه‌ك مناڵ له‌ دایك ببێت.

 
شاخه‌وان عزه‌دین باوكى مناڵه‌كان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى خورماتوو، هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ دووگیان بووه‌ به‌ چوار منداڵ، هه‌ر چوار مناڵه‌كه‌ به‌ ته‌ندروستییه‌كى باشه‌وه‌ له‌ دایكبوون و بارودۆخى دایكیان هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆى چوار منداڵه‌كه‌ هیلاك و ماندبوو بووه‌، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك باشه‌ و ڕووه‌ و باشتریش ده‌چێت. 

وتیشى: "مناڵه‌كانیان دوو كوڕ و دوو كچن، ناویان لێناون "یارا، سوزان، سۆران، گۆران"، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ سكێك چوار منداڵ له‌ دایك بن و پێشتر ته‌نانه‌ت حاڵه‌تى دوانه‌شیان نه‌بووه‌، واتا بۆ ماوه‌یی نییه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، دوو كچى دیكه‌شیان هه‌یه‌ و به‌م چوار كۆرپه‌یه‌شه‌وه‌ ئێستا خاوه‌نى شه‌ش منداڵن، خۆى كرێكارى ده‌كات و هاوسه‌ره‌كه‌شى ژنى ماڵه‌وه‌یه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure