دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لەپارێزگایەکی هەرێم ڕاگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 20/10/2018‌ :: 2792‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەهۆی کەمبوونەوەی زۆری ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان و نەگەیشتنی ئاو بە پرۆژەی دابینکردنی ئاوی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ کاتێکی نادیار دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ڕاگیرا.


ئه‌له‌ند تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەهۆی کەمبوونەوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ئاستی ئاوی ڕوباری سیروان، بەتایبەت لەو ناوچەیەی کە ئامێرەکانی پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خوردنەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی لێیە، لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ڕادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمپانیای سانگ یۆنگ کە جێبەجێکاری پرۆژەی ستراتیژی ئاوی هەڵەبجەیە، ڕامانسپاردووه‌ کە لە زوترین کاتدا ئامێری وەرگری هەمیشەیی ئاو لە ڕووباری سیروان جێگیر بکەن کە دەبوو پێشتر دایانمه‌زراندایه‌، بەڵام ناشزانین دانانی ئەو ئامێرە کەی تەواو دەبێت و کۆمپانیا تا چەند ئامادەیە ئەو داواکارییەمان جێبەجێبکات.

بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا دابه‌شكردنی ئاو له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ راگیراوه‌، هاوکات به‌هۆی بوونی قوڕو لیته‌وه‌ گرفت بۆ دانانی ئامێری وەرگری هەمیشەیی دروستدەبێت، بۆیە به‌دیاریكراوی نازانرێت دابەشنەکردنی ئاو چه‌ند رۆژ درێژە دەکێشێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure