عه‌بادى؛ پێویسته‌ شانه‌ تیرۆریستییه‌كانى ناو سوریا له‌ ناوبه‌رین

هەواڵ / عێراق :: 21/10/2018‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق هۆشداریدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی شانه‌ تیرۆریستیه‌كانى ناو سوریا.


نوسیگه‌ى رۆژنامه‌وانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  له‌  رایگه‌یانراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاویكردوته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ : "له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانى بۆ باره‌گاى فیرقه‌ى تایبه‌ت و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ قۆناغى داهاتوو مه‌ترسیى گه‌وره‌ى تێدایه‌".

عه‌بادى رونیكردوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: "قۆناغى داهاتوو زۆر مه‌ترسیداره‌وه‌ به‌هۆى بوونى شانه‌ى تیرۆریستى له‌ناو سوریا، ئێمه‌ له‌ناو عێراق سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌ سوریا ماوه‌ و پێویسته‌ له‌ ناوى به‌رین".

سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، "تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت كه‌لێنێك بدۆزینه‌وه‌ و پێویسته‌ بواریان نه‌ده‌ین و ده‌بێت زۆر وریا بین و هه‌وڵه‌كانیان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure