دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 20/10/2018‌ :: 6413‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20 ی تشرینى یه‌كه‌می 2018، له‌داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك به‌رزبووە و لیره‌ش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120.750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.900 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.900 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.750 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.360.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.345.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 5.63 لیره‌.
- دوێنێ       چوارشـــه‌مـمـه‌: 100 دۆلار به‌ 5.53 لیره‌ بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure