شایه‌تحاڵێكی (ناوچه‌ی 51) بێده‌نگی ده‌شكێنێت

هەواڵ / جیهان :: 20/10/2018‌ :: 36058‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پیاوێك كه‌ به‌وته‌ی خۆی به‌شداربووه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی (ئه‌ندازیاریی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌) له‌ناوچه‌ی 51ی ئێستا و له‌دوای 30 ساڵ بێده‌نگی ده‌شكێنێت.


بۆب لازار ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ له‌ساڵی 1989 دا و له‌ڕێگه‌ی یارمه‌تیدانی رۆژنامه‌نووسێكه‌وه‌ به‌ناوی جۆرج ناپه‌وه‌ بابه‌تی ژیانی بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانییه‌كانی به‌ جیهاندا بڵاو كرده‌وه‌، بۆب ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ بابه‌تی ناوچه‌ی 51ی ئه‌مریكای ئاشكرا كرد.

بۆب باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی S-4 كاری كردووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ نهێنییه‌كه‌ی 51ه‌ و به‌ وردی باس له‌ چالاكییه‌كانی ده‌كات.

ناوبراو له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا جێرمی كۆربێڵی فیلمسازی لێكۆڵینه‌وه‌یی برده‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی و چیرۆكه‌كه‌ی خۆی بۆ گێڕایه‌وه‌.

جێرمی له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆب له‌ساڵی 1959دا له‌ ناوچه‌ی 51 كاری كردووه‌ و كاره‌كه‌ی بریتی بووه‌ له‌ ئه‌ندازیاریی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و هه‌وڵیانداوه‌ به‌ كه‌ره‌سه‌كانی ئێره‌ كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كانی بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانییه‌كان دروست بكه‌نه‌وه‌. 

ئه‌و كه‌شتییه‌ ئاسمانییانه‌ به‌ سیستمێك به‌ناوی پێكهاته‌ی 115 كاری ده‌كرد كه‌ شه‌پۆلی كێشكردنی به‌رهه‌مده‌هێنا، (بۆب) ئه‌ركی ئه‌وه‌ بوو هه‌مان سیستم دروستبكاته‌وه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك كه‌لێن له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌یدا، بۆب رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر كراوه‌ته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌رچی بۆب ده‌ڵێت ده‌رچوونی په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیای ماساچوستس و په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیای كالیفۆرنیایه‌، به‌ڵام به‌دواداچوونه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ناوبراو هیچ كاتێك له‌و دوو په‌یمانگایه‌ نه‌یخوێندووه‌.

 

له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ساڵانه‌ بودجه‌یه‌كی 22 ملیۆن دۆلاریی بۆ به‌رنامه‌ی ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڕه‌شه‌ ئاسمانییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان ته‌رخانكردووه‌ كه‌ به‌ بۆچوونی جێرمی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی 51 دا زۆر به‌باشی پێكه‌وه‌ ده‌گونجێن.

 

جێرمی پێی وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كاركردن له‌سه‌ر بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانییه‌كان ئه‌نجامدرابێت، ئه‌وه‌ بابه‌تێكی گرنگه‌ و پێویسته‌ هه‌موو جیهان لێی به‌ئاگا بن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure