گاردیان: ئه‌مریكا داڕێژه‌رى سیناریۆى چۆنیه‌تیى كوشتنى خاشقچى-یه‌

هەواڵ / جیهان :: 20/10/2018‌ :: 3152‌ جار بینراوە
جه‌مال خاشقچى

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى گاردیان چیرۆكى چۆنیه‌تى كوشتنى جه‌مال خاشقچى به‌ سیناریۆى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ناوده‌بات و ده‌ڵێت به‌جۆرێك بووه‌ كه‌ ریاز ئۆباڵى كوشتنه‌كه‌ى بخاته‌ ئه‌ستۆى یه‌كێك له‌ ژه‌نه‌ڕاڵه‌ به‌ناوبانگه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى واشنتۆن و ریاز بتوانن ده‌رچه‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌. 


گاردیان نووسیویه‌تى "سه‌ره‌نجام محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعودى، ملیدا بۆ گوشاره‌كانى ئه‌مریكا".

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت "واشنتۆن خاوه‌نى بیرۆكه‌كه‌یه‌ نه‌ك ریاز". 

راپۆرتى رۆژنامه‌كه‌ كه‌ مارتن شۆلۆف ئاماده‌یكردووه‌ و تێیدا باسى له‌سه‌ركارلابردنى ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د عسێرى ده‌كات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ژه‌نه‌ڕاڵه‌ هه‌ره‌ متمانه‌پێكراوه‌كانى بن سه‌لمان و "بۆ په‌رده‌پۆشكردنى چۆنیه‌تیى كوشتنى رۆژنامه‌نووسى سعودى جه‌مال خاشقچى كرایه‌ قوربانى، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌ شه‌ڕى یه‌مه‌ندا".

له‌لایه‌كى تره‌وه‌، ئه‌مڕۆ كاربه‌ده‌ستێكى گه‌وره‌ى توركیا به‌ ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رزى راگه‌یاند: "توركیا نموونه‌ى -دى ئێن ئه‌ى-ى خاشقچیى لایه‌ و تیمه‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كات به‌پشكنینى".

ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ى توركیا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا چاره‌نووسى ته‌رمه‌كه‌ى خاشقچى-یان بۆ ئاشكراده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure