سلێمانی؛ لەمساڵدا زیاتر لە 50 خانووی زیادەڕۆ روخێندراون

هەواڵ / کوردستان :: 20/10/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
لێپرسراوی فەرمانگەی زیادەڕۆی ناوەندی سلێمانی رایدەگەینێت: لەمساڵدا زیاتر لە 50 خانووی زیادەڕەۆیان روخاندووە، دەشڵێت: "لەکاتی روخاندی شوێنەکاندا تەقەمان لێکراوەو برینداریشمان هەبووە".


فه‌تاح حسێن، لێپرسراوى ناوه‌ندى شارى سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ رابردوودا یه‌ك فه‌رمانگه‌ى زیاده‌ڕه‌ویمان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه‌ شاره‌وانى سلێمانى زیاده‌ڕه‌وى كرد به‌ سێ به‌شه‌وه‌ (رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، ناوه‌ند)، له‌ به‌شى ناوه‌ند له‌مساڵدا زیاتر له‌ 50 خانووى زیاده‌ڕه‌ومان له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان و تازه‌كانى سلێمانى روخاندووه‌".

وتیشى: "ئه‌و كه‌سانه‌ى خانوو له‌سه‌ر زه‌وى زیاده‌ڕه‌وى دروست ده‌كه‌ن زیاتر له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تى له‌ گونده‌كانى وه‌كو (توه‌سپى، ناوگردان، كانى گۆمه‌، خێوه‌ته‌، كانى به‌ردینه‌، هوانه‌)، له‌ناو شاریش كارى روخاندمان هه‌بووه‌".

فه‌تاح حسێن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: له‌مساڵدا له‌ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى زیاتر له‌ 100 دوكانى زیاده‌ڕه‌ومان داخستووه‌، دواتر هاووڵاتیه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ى بۆ ده‌كات و مۆڵه‌تى بۆ ده‌رده‌كات یان به‌ غەرامه‌یه‌ك دوكانه‌كه‌ى بۆ ده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێک دوكان مه‌ترێك هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وه‌ى پێلاده‌به‌ین ئینجا مۆڵه‌تى فەرمی ده‌ده‌ینێ و بۆى ده‌كرێته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد: خانووى واهه‌یه‌ به‌رده‌مه‌كه‌ى باخچه‌یه‌ و هاوڵاتیه‌كه‌ زیاده‌ڕۆى ده‌كاته‌سه‌ر باخچه‌كه‌، بۆ نمونه‌ له‌ سنورى گه‌ڕه‌كى كوردستان زه‌وى به‌تاڵ هه‌یه‌ له‌ نه‌خشه‌دا باخچه‌ى گشتییه‌، به‌ڵام هاووڵاتییه‌كه‌ سیاجى كردووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش پێى لاده‌به‌ین، هه‌روه‌ها سزاى ئه‌و دوكانانه‌ش ده‌ده‌ین كه‌ زیاده‌ڕه‌وى ده‌كه‌نه‌سه‌ر رێڕه‌وى رۆشتنى هاووڵاتیان".

هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر كه‌سێك زیاده‌ڕه‌وى بكات به‌ نووسین ئاگادارى ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌ردانمان بكات، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیه‌كه‌ نه‌یەت به‌ده‌م نووسراوه‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌ر دیوارى شوێنكاره‌كه‌ى ده‌نووسین، پاشان پێى داده‌خه‌ین".

لێپرسراوى زیاده‌ڕه‌وى ناوه‌ندى شارى سلێمانى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌كاتى رووخاندنى خانوو تووشى توندوتیژى بووینه‌ته‌وه‌، بۆنمونه‌ له‌ گوندى رازیانه‌ى كانى شینكه‌ ته‌قه‌یان لێكردین و برینداریشمان هه‌بوو، به‌ڵام تائێستا داواكارى گشتى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى یه‌ك كه‌سى ده‌رنه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌".





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure